كاتژمێرێكی زیرەك بۆ پێوانەی شەكری ناو خوێن

كاتژمێرێكی زیرەك بۆ پێوانەی شەكری ناو خوێن
ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، بۆ ئەوەی كە بزانن رێژەی شەكریان لەناو خوێندا چەندە، دەبێ بە دەرزییەك دلۆپێك خوێن بخەنە ناو شریتێك و لە ئامێرێكدا دابندرێ و ئەوكات رێژەكەی دەزانن.. جگە لەو رێگایە لە تاقیگاشدا دەتواندرێ ئەوە بكرێت..
لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا، كۆمپانیایەكی ژاپۆنی كاتژمێری زیرەكی Quantum Operation خستەڕوو، كە جگە لەوەی وەك كاتژمێرێكی زیرەك سوودی لێوەردەگیرێ، دەكرێت رێژەی شەكری ناو خوێنیشی پێ بزاندرێ. ئەگەر ئەم ئامێرە سەركەوتن بەدەست بێنێ، بە خاڵێكی وەرچەرخان لە نەخۆشی شەكرەدا دادەنرێ.
كاتێك بەكارهێنەر كاتژمێرەكە لەدەست دەكات لە ماوەی 20 چركەدا زانیاری تایبەت بە نەخۆشی و شەكرە لێدانی دڵ لەسەر شاشەكە نیشان دەدات یان بۆ مۆبایلی بەكارهێنەرەكەی بەڕێی دەكات.
Top