گوارەی زیرەك بــۆ نەخۆشی شەكرە
بۆ زانینی ئاستی بەرزبوونەوەی شەكر لە خوێندا بە ئامێری تایبەت دەكرێت كە رۆژانە بە تاقیكردنەوەی خوێن ئەنجام دەدرێت. ساڵانێكە بەمجۆرە تێستی خوێن دەكرێت.
لەم دواییەدا ئامێرێكی بچوك كە لەراستیدا لە شێوەی گوارەیەك دەچێت و لە گوێ دەكرێت، رێژەی شەكر لە خوێندا دەزاندرێت. (Sense Glucose) ناوی ئەو گوارە زیرەكەیە كە بەبێ هیچ ئازارێك لە گوێی تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە جۆری پلە یەك دەكرێت. ئەم گوارەیە لە رێگای تەكنەلۆژییەكی تایبەتییەوە زانیارییەكان دەگوازێتەوە بۆ سەر مۆبایل یان راستەوخۆ بۆ دكتۆری تایبەتی بەڕێ دەكات. گوارە زیرەكەكە لە رێگای چیلكەی گوێیوە رێژەی شەكری خوێن دەپێوێت و بۆ مۆبایل بەڕێی دەكات و لە مۆبایلیشدا لە رێگای پرۆگرامێكی تایبەتەوە گۆڕانكارییەكانی شەكری خوێن لە رۆژدا و لە هەفتەدا دەزاندرێ.