چاویلكەی زیرەكی لینۆڤـۆ و تایبەتمەندییەكانی

چاویلكەی زیرەكی لینۆڤـۆ و تایبەتمەندییەكانی
كۆمپانیای لینۆڤۆ لە پێشانگای ساڵانەی CESدا چەندین ئامێری خۆی خستەڕوو، یەكێك لەوانە چاویلكەی جۆری ThinkReality A3 بوو. چاویلكەیەكی زیرەك كە بۆ كۆمپیوتەر بەرهەمهاتووە. چاویلكەكە هەروەك چاویلكەیەكی ئاسایی دەچێت بەڵام كاركردەكانی گەلێكن. بۆ نموونە، كامێرایەكی 8 میگاپیكسلی لەسەرە كە توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی بە كوالیتی 1080 واتە فول ئیچ دی هەیە. هەروەها دوو دووربینی لەسەرە.
چاویكەكە بە كۆمپیوتەرەووە پەیوەند دەدرێ و بەكارهێنەر دەتوانێت چەندین شاشەی مەجازی لەبەرچاوی خۆی ببینێ. شاشە مەجازییەكان زیاتر تایبەتن بە لاپتۆپی جۆری TinkPad و بەكارهێنەر دەتوانێت بەهۆی چاویلكەكەوە كۆنترۆڵی شاشەكان بكا.
Top