چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: نزیكه‌ی 4 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی یه‌هودی له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌ركی سه‌ربازی به‌جێ ده‌هێنن
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن ئاشكرایانكرد 3000 تا 4000 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه پێرِه‌وی ئایینی یه‌هودی ده‌كه‌ن له رێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیان به‌جێ ده‌هێنن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه یه‌هودییه‌كان له ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیان به‌جێ ده‌هێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێرِه‌وی ئایینی یه‌هودی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن حاخام و پیاوانی گه‌وره‌ی یه‌هودی به شێوه‌یه‌كی رێكخراو سه‌ردانی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه یه‌هودییه‌كان ده‌كه‌ن له ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئامانجیشیان هۆشیار كردنه‌وه‌و رۆشنبیر كردنی ئه‌و سه‌ربازانه له ئایینی یه‌هودی به‌شێوه‌یه‌ك تێگه‌یشتوو ده‌كرێن جیا نه‌بێ له‌وه‌ی له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا په‌یرِه‌وانی ئه‌و ئایینه پیاده‌ی ئایینی خۆیان ده‌كه‌ن.
پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو گوایه ده‌زگای هه‌واڵری مۆساد چۆته ناو ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكاو كۆمپانیاكانی نه‌وتی و وه‌به‌رهێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.