حكومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كەمی غاز روو لەئێران دەكات

حكومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كەمی غاز روو لەئێران دەكات
ئامادەكردنی گوڵان
دوای سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان ماجد حەنتوش وەزیری كارەبای عێراق بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەردانی ئێران بكات، بۆ ئەوەی وڵاتی ئێران هاوكاری عێراق بكات لەبواری دابینكردنی كارەبا و رێكەوتن لەسەر كڕینی غازی سروسشتی بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا ، ئەمە لەكاتێكدایە ئێران رۆژانە غازی سروشتی دەداتە عێراق بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا لەبەغدا و شارەكانی خوارووی عێراق ، بەڵام هێشتا پێویستی بە 50 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی غازی دیكەیە . سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی وەزیری كارەبای عێراق لەكاتێكدایە كە عێراق دەتوانێت پشت بەبەگەڕخستنی ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەبا ببەستێت كە یەكەكانی بەهۆی كەمی سوتەمەنی یاخود قەیرانی داراییەوە بەگەڕناخرێن، بەڵام لەژێر فشارە سیاسییەكان ئەم رێگایە ناگرنە بەروو روو لەوڵاتی توركیا و ئێران دەكەن.
Top