کەمتەرخەمیەکانی حکومەتی بەغدا ..مەترسی تیرۆریستانی داعشی زیندوو کردۆتەوە

کەمتەرخەمیەکانی حکومەتی بەغدا ..مەترسی تیرۆریستانی داعشی زیندوو کردۆتەوە
گوڵان میدیا
تەقاندنەوەی بیرە نەوتەكانی – بای حەسەن- لە سنوری پارێزگای كەركوك ئاماژەیەكی دیكەی ترسناكە بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە دوای كشانەوەی هێزی پیشمەرگە لەو ناوچانە دروست بووە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رێگرتن لە دووبارە دروستبوونەوەی مەترسی تیرۆریستانی داعش و ، ریگرتن لە دووبارە خۆ ڕێكخستەوەیان و دووبارە زیندوو كردنەوەی شانە نووستووەكانیان، هەر لە ساڵی 2019 ەوە و ، لەسەردەمی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیەوە ،لە هەوڵی ئەوەدایە كە هێزیكی هاوبەشی سوپای عێراق و هیزی پشمەرگە پیكبهێنرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی ئەو ناوچانە بپاریزریت، بەڵام بە هۆی گوشاری سیاسی لایەنە سیاسیەكانی شیعە و چەكدارانی حەشدی شەعبی لەسەر حكومەتی عێراق ، وێرای ئەوەی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم پرسە بەردەوامە، بەڵام تائێستا حكومەتی عێراق بەكردەیی هەنگاوی بۆ دروستكردنی ئەو هیزە هاوبەشەی سوپای عێراق و هیزی پشمەرگە هەڵنەگرتووە و ، بەمەش روژ لەدوای رۆژ مەترسی تیرۆریستانی داعش لە هەڵكشاندایەو ، ئەگەر بەپەلە هەنگاوی جدی بۆ هەڵنەگیریت، هیچ دوور نیە هەمان سیناریۆی ساڵی 2014 دووبارە بێتەوە.

گوڵان میدیا
Top