سوپای توركیا هێزەكانی خۆی لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات

سوپای توركیا هێزەكانی خۆی لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات
سەرچاوەیەكی راگەیاندن ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند، سوپای توركیا هێزەكانی خۆی لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاد كردووە.

ئاژانسی هەواڵی \"فورات\""ی نێزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) رای گەیاند، سوپای توركیا بە بەكارهێنانی 70 كاروانی سەربازی لە رێگەی شارۆكەی شەمزینانی سەر بەشاری هەكاری، هێزەكانی خۆی لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاد كردووە.

ئاژانسەكە گوتی، كاروانە سەربازییەكان لەژێر چاودێرییەكی توندا بوون و بەرەو ناوچەكانی درجیك، ئەكتوتن و ئالانی سنووری بەڕێوەبوون.

هەینیی رابردوو باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) كوژرانی 3 چەكداری پارتەكەی لە 14ی ئەم مانگە لە ناوچەی شەرناخ لە ئەنجامی شەڕێك لەگەڵ سوپای توركیا راگەیاند.

كۆتای مانگی شوبات/فێبرایەری رابردوو پەكەكە لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پارتەكە كە ئێستە لە دوورگەی ئیمرالی لە توركیا لە گرتیگەدایە، ئاگربەستی تاكلایەنەی لە ئاب/ئۆگستسی رابردوو رای گەیاندبوو، تا نەورۆزی ئەمساڵی درێژ كردەوە.

-ئاكانيوز"
Top