له‌م هه‌فته‌یه پارتی و یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن چاویان به یه‌كتری ده‌كه‌وێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی ده‌سه‌لاَت چاویان به یه‌كدی ده‌كه‌وێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان ئازاد چالاك رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ر سێ پارته ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كه (بزووتنه‌وه‌ی گۆِان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَت پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چاویان به یه‌كتری ده‌كه‌وێت.
چالاك روونی كرده‌وه هه‌ردوو پارته‌كه‌ی ده‌سه‌لاَت پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتمانی به فه‌رمی داوه‌تنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به گۆرِان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كردووه بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ و له یه‌كنزیك كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، گوتی هه‌ر سێ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی داوه‌تنامه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی نیشانداوه.
چاوه‌رِان ده‌كرێت به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه دیداره‌كه‌ی نێوان پارته‌كانی ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆنه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به بارگرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت و كار بكرێت بۆ به‌جێهێنان و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی داواكاری خه‌ڵك.