له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌ردۆگان سه‌ردانی هەرێمی كوردستان ده‌كات
كه‌ناڵی NTV ی توركی بلاَوی كردۆته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له به‌رنامه‌یدایه له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ عێراق ئه‌نجام بدات، چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت سه‌ردانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه دوای ته‌واو بوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵمه‌تی ولاَتانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات.
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه كرد له میانی سه‌ردانیه‌كه‌یدا بۆ عێراق چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراقی و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی ئه‌و ولاَته ده‌كه‌وێت، روونی كرده‌وه پاش ته‌واو بوونی به‌رنامه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ به‌غدا راسته‌وخۆ به‌ره‌و هه‌ولێر به‌رِێده‌كه‌وێت و چاوی به به‌رپرسانی بالاَی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، گوتیشی ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه خه‌ریكی ئاماده‌كردن و رێكخستنی ئه‌و سه‌ردانییه‌یه به‌لاَم تا ئێستا واده‌ی فه‌رمی ئه‌نجامدانی سه‌ردانییه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه.
جێی باسه پێشتر دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردرگان برِیاریدا له ئایینده‌یه‌كی نزیك سه‌ردانی عێراق بكات، چاوه‌رِوانیش ده‌كرێت له ماوه‌ی رۆژانی 28 و 29 ی ئه‌م مانگه سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و ته‌واوی رووداو و پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی تاوتوێ بكات.
سه‌رچاوه: HNN