جه‌وهه‌ر نامیق سالم سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌ری دێرینی كوردستان گه‌یشته‌وه كوردستان
هه‌ولێر _ سامان
به ئاماده‌بوونی به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمی جه‌وهه‌ر نامیق سالم سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌ری دێرینی كوردستان له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه كوردستان.
په‌یامنێری سایتی (گوڵان میدیا) له فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گواستیه‌وه، له رێوره‌سمی پێشوازی كردن له ته‌رمی جه‌وهه‌ر نامیق سالم یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كه‌س وكاری خوالێخۆش بێت ئاماده‌بوون.
دوای هێنانه خواره‌وه‌ی ته‌رمه‌كه له نێو فرِۆكه له لایه‌ن سه‌رۆكی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كان تاجه‌گوڵینه له سه‌ر ته‌رمه‌كه دانرا.
پاشان به‌ره‌و ته‌ڵاری په‌رله‌مانی كوردستان بردرا.