ململانێی لیتوانیا و چین لەسەر تایوان زیاتر ڕووی لە هەڵكشانە

 ململانێی لیتوانیا و چین لەسەر تایوان زیاتر ڕووی لە هەڵكشانە

 

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لە لێدوانێكیدا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی وڵاتی لیتوانیا ئاستا سکایسگیریتی ڕایگەیاندووە كە سەرۆکی وڵاتەكەی بەنیازە داوای پشتیوانی لە سەرانی ئەوروپا بکات بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی لە ناکۆکییەکانیدا لەگەڵ چین. ناوبراو دەشڵێت كە پێیان وایە ئەمە گفتوگۆی لێدەکەوێتەوە لەسەر ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا و بەتایبەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا چۆن دەتوانن لەم ڕووەوە یارمەتی لیتوانیا بدەن .

 

لەلای خۆشیەوە لیتوانیا دیبلۆماتکارانی لە چین بانگ کردەوە بۆ وڵاتەکەی، ئەوەش وەکو خۆیان دەڵێن بەهۆی ئەوەوە بووە پێگەی یاسایی دیبلۆماتکارانی لیتوانیا لە چین ڕوون نییە.

 

زانراویشە كە پەیوەندییەکانی نێوان لیتوانیا و چین بەهۆی تایوانەوە گرژیی تێکەوتووە، تایوان ئۆفیسێکی نوێنەرایەتیی خۆی لە لیتوانیا کردەوە، ئەمەش چینی نیگەران و تووڕە کرد كە بووە هۆی كەمكردنەوەی ئاستی دیبلۆماتی لەگەڵ لیتوانیادا لە باڵیۆزەوە کەم کردەوە بۆ بەرپرسی کاروبارەکان.

 

 

 

Top