لەهێرشێک بۆ سەر سەربازگەیەک لە جیبۆتی ٧ کەس کوژران

لەهێرشێک بۆ سەر سەربازگەیەک لە جیبۆتی ٧ کەس کوژران

 

 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر سەربازگەیەکی جیبۆتی ٧ سەرباز کوژران.

وەزارەتی بەرگری جیبۆتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی گروپێکی یاخیبوو بۆ سەر سەربازگەیەکی ئەم وڵاتە لانیکەم ٧ سەرباز کوژراون.

بەپێی وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە، لەم هێرشەدا ٤ کەس برینداربوون و ٦ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی کە باسمان کرد، ئەم هێرشە لە ناوچەی قەرابستان لەلایەن باڵی سەربازیی بەرەی گەڕاندنەوەی یەکڕیزی و دیموکراسی (FRUD) ئەنجامدراوە.

 لەگەڵ ئەوەشدا گروپەکە ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد و ڕایانگەیاند کە هێرشەکان لەلایەن ژمارەیەک لە توخمە جیابووەکانەوە ئەنجام دراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وڵاتی جیبۆتی کە ژمارەی دانیشتووانەکەی یەک ملیۆن کەسە و بەهۆی پێگەی ستراتیجییەکەیەوە میوانداری چەندین بنکەی سەربازی بیانی دەکات. لە کاتی شەڕی ناوخۆی نێوان ساڵانی 1991-1994 لە جیبۆتی لە نێوان هۆزەکانی عیسا و ئافەر، هەزاران کەس کوژران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top