٢٦-١٠-٢٠١٧ داستانی سحێلا

٢٦-١٠-٢٠١٧ داستانی سحێلا


لە بەربەیانێکی زووی ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، پێش پێنج ساڵ، پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە بەرەی سحێلا ھەڵۆ ئاسا باوەڕ بە خۆ و بە خواو و بە ڕەوایەتیی پرسی کوردستان، فەرماندەیی فەرماندەکان و گشت فەرماندە و بەرپرس و پێشمەرگە قارەمانەکان لە سحێلا بە سەرپەرەشتیی ڕاستەوخۆی ڕێزدار جەنابی سەرۆك کاك مسعود بارزانی، بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان داستانێکی گرینگ و پڕ شانازییان تۆمار کرد کە بۆ ھەمیشە لە مێژووی ڕووناک و پرشنگداری گەلەکەمان دەدرەوشێتەوە.

داستانی پردێ و داستانی سحێلا پیلانی خیانەتکارانی ١٦ی-ئوکتۆبەر و ماسکی دەموچاویانی ھەڵماڵی و مێشکی نەخۆشی داگیرکەرانی لە گۆڕ نا و پایتەخت و ھەرێمی کوردستانیان پاراست.

سڵاو لە ڕوحی پاکی شەھیدانی سحێلا

سڵاو بۆ فەرماندەیی فەرماندەکان و گشت فەرماندە و پێشمەرگەکانی داستانی سحێلا

دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
کەرکوك-گەرمیان
٢٦-١٠-٢٠٢٢

Top