هەڵمەتی شێرپەنجەی سییەکان: "پشوو درێژ بە"

هەڵمەتی شێرپەنجەی سییەکان:

لەم دیمانەدا ڕامی سکاندەر سەرۆکی لقی ئەسترازێنیکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەغریب (NEMAG) و عێراق تیشک دەخاتە سەر
پابەندبوونی ئەسترازێنیکا و پێناسە کردنی شێرپەنجەی سییەکان، هۆشیاری، خۆپاراستن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان و هەوڵەکانی کۆمپانیای ئیسترازینیکا و چەند بابەتێکی تری پەیوەندیدار.


٭ زیاتر باسی شێرپەنجەی سییەکان و نیشانەکانی و گرنگی زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەمان بۆ بکە؟
- شێرپەنجەی سییەکان نەخۆشییەکی وێرانکەر و هۆکاری سەرەکی مردنە بە شێرپەنجە لە جیهاندا. هۆکاری دابەشبوونی هەڕەمەکی خانەکانە کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانە زیانبەخشەکان لە سییەکان. زۆربەی نیشانە باوەکان بریتین لە کۆکەیەک کە تەواو نابێت یان خراپتر دەبێت، کۆکە بە خوێنەوە و ئازاری سنگ و دەنگ زبری.

چارەسەری پێشوەختە کلیلی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی سییەکانە. کاتێک لە قۆناغێکی سەرەتادا دەدۆزرێتەوە، کاتێک بچووکە و پێش ئەوەی بڵاوبێتەوە، ئەگەری چارەسەرکردنی سەرکەوتووانەی زیاترە. بەو پێیەی زیاتر لە 85%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی سییەکان بەهۆی جگەرەکێشانەوە ڕوودەدەن (1)، پێشنیار دەکرێت پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە جگەرە دەکێشن یان جگەرەیان کێشاوە، تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکیشیان تێدا نەبێت. بۆیە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە نیشانەکان و مەترسیەکان پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ خۆپاراستن و زوو دەستنیشانکردنی، بەتایبەتی بۆ شێرپەنجەی سییەکان کە چارەسەرەکەی زۆرترین کاریگەری هەیە کاتێک لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەدۆزرێتەوە.


٭ باسی نوێترین دەستپێشخەریمان بۆ بکە کە کۆمپانیای ئەسترازینێکا لە عێراق ئەنجامی داوە بۆ بەرەوپێشبردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی سییەکان؟
-شێرپەنجەی سییەکان دووەم شێرپەنجەی باوی عێراقە، کە لە ساڵی 2020دا 7.5%ی تووشبووی نوێی هەبووە (3). ئێمە هاوبەشیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (MOH) و دەستەی شێرپەنجەی عێراق و کۆمەڵگەی عێراقی بۆ زانستی لووەکان دامەزراندووە، بۆ هۆشیارکردنەوە و بەهێزکردنی HCPs، پزیشکانی شێرپەنجە، و دەرمانسازەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان. هەروەها هاوبەشییەکمان لەگەڵ کۆمپانیای دابینکەری تۆڕی پەیوەندییەکان" ئاسیاسێڵ" ئەنجامداوە بۆ پشتگیریکردنی هۆشیاری و پەروەردەی بەرفراوان لە سەرانسەری وڵاتدا کە دەگاتە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس.

٭کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ئاواتەخوازی چییە بە گرنگیدان بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە شێرپەنجەی سییەکان؟

- بە گرنگیدانێکی بەردەوام بە هۆشیاری و دەستنیشانکردنی پێشوەختە، هیوادارین بتوانین "بەرەو پێشهێنانەوەی قۆناغ" لە شێرپەنجەی سییەکان بباتە پێشەوە. ئەمساڵ پێکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان بەشداریکردنی گشتی فرە کەناڵمان ئەنجامداوە بۆ هۆشیارکردنەوە و گۆڕینی ڕەفتارەکان بەرەو دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان و هاندانی خەڵک (بەتایبەت جگەرەکێشان) بۆ پشکنین. هەروەها ئێمە هێزی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنین بۆ دروستکردنی ڤیدیۆی پەروەردەیی و ڤیدیۆی شایەتحاڵیەکان بۆ زانیاری و هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە دەستنیشانکردنی پێشوەختە و نیشانەکان و پێ زانینی. ئامانجمان کاریگەری ئەرێنیە لەسەر کۆمەڵگەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا لە ڕێگەی چەندین پڕۆژەی هەڵمەتی تەندروستی بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا.

٭ ئەو پێشهاتانە چین لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان، لەوانەش چارەسەری خودی، کە بەشدارن لە باشتر کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و کەمکردنەوەی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە؟
-لە ئەسترازێنیکا، ئێمە پۆرتفۆلیۆیەکمان لە چارەسەرە پەسەندکراوەکان و ئەگەرییەکان بۆ شێرپەنجەی پێشکەوتووی سییەکان پەرەپێداوە، لەنێویاندا لە نەخۆشانی تازە دەستنیشانکراو. لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانمانەوە پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە لە زیادکردنی ئەو کاتەی نەخۆشەکان دەتوانن بەبێ زیادبوونی نەخۆشیەکە بژین و باشترکردنی کوالێتی ژیانیان.

٭ چۆن کۆمپانیای ئەسترازێنیکا گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و نیشانە گرنگەکان و چاودێری تایبەتمەند بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی سییەکان دەخاتە ڕوو؟
- لەگەڵ هاوبەشەکانمان، ئێمە سەرنجمان خستۆتە سەر میوانداریکردنی چالاکییەکانی گەیاندنی یەک بە یەک و یەک بە گروپ بە شێوەی کەسی و ئۆنڵاین لە سەرانسەری ناوچەکەدا. کارمەندانی تەندروستی کۆمەڵگەکان و پسپۆڕانی ناوخۆیی میوانداری ئەم کۆبوونەوانە دەکەن بۆ هاوبەشکردنی زانیاری لەسەر شێرپەنجەی سییەکان و گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە. هەروەها کۆبوونەوەکان باس لە گرنگی ڕێکارەکانی خۆپاراستن دەکەن وەک شێوازی ژیانی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنی تەندروست و وەرزشکردن.

٭ئایا گرنگیدانی کۆمپانیای ئەسترازێنیکا تەنها لەسەر شێرپەنجە قورس و ئاڵۆزەکانە؟ یان سەرنجتان لەسەر هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بە گشتی چڕ دەکەنەوە؟
-ئێمە ئاواتێکی بوێرانەمان هەیە بۆ دابینکردنی چارەسەری شێرپەنجە بە هەموو شێوەیەک. ئێمە پەیڕەوی ئەو زانستە دەکەین بۆ تێگەیشتن لە شێرپەنجە بە هەموو ئاڵۆزییەکانیەوە بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدان و گەیاندنی چارەسەری ژیانیی و زیادکردنی توانای ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهان.
٭ لە کۆتاییدا،کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ئاواتەخوازە بە چ ئامانجێک بگات؟ -بەتایبەتی لە یارمەتیدانی دیاریکردنی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و یارمەتیدانی ڕزگارکردنی ژیانی زیاتر؟
ئامانجمان ڕزگارکردنی ژیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی پەیوەست بە شێرپەنجەی سییەکانە لە ڕێگەی هەماهەنگیکردنی بەرنامە نیشتمانییەکانی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ هۆشیاری لە دەوری هەوڵەکانی دۆزینەوەی پێشوەختە و خۆپاراستن لە سەرانسەری ناوچەکەدا، بۆ دڵنیابوون لە یەکسانی و هاوکاری.

Top