سوود و زیانەكانی ساونا

سوود و زیانەكانی ساونا

ساونا Sauna بریتییە لە ژوورێكی گەرم بە پلەی 70-100 ی سێلسیەس، ساونا زۆر جۆری هەیە بە پێی رێژەی شێداریی ژوورەكە و رێگەی گەرمكرنەوەی. كاریگەرییەكانی ساونا لەسەر لەش لە هەموو جۆرەكان وەكو یەكن، كە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی پێست تا نزیكەی 40 پلەی سەدی كە هاندەرە بۆ زیاد ئارەقەكردن، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و فراوانبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن و زیادبوونی سووڕی خوێن. ساونا جگە لە هەستكردن بە حەسانەوە و خاوبوونەوەی لەش، لەوانەیە كە چەند سوودێكی تەندروستیی دیكەی هەبێت، وەكو: دابەزینی پەستانی خوێن بەهۆی فراوانبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، سووككردنی ئازاری ماسوولكە و جومگەكان، سووككردنی سترێس، كەمكردنەوەی نیشانەكانی رەبو لە ئەنجامی فراوانبوونەوەی ڕێڕەوەكانی هەناسە، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی ئەلزهایمەر، هەروەها سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی سەدەف لە پێستدا. ئەگەرە نەخواراوەكانی ساونا: كەمبوونەوەی شلەی لەش لەبەر زیاد ئارەقەكردن، سەرسووڕان و هیڵنج لە هەندێك كەسدا، دابەزینی پەستانی خوێن، لەگەڵ سووتانەوەی پێست، بەتایبەتی لە تووشبووان بە ئەكزیما یان هەستەوەریی پێست.

 

Top