سەرئێشە پاش ماندووبوونی چاو

سەرئێشە پاش ماندووبوونی چاو

ماندووكردنی چاوەكان و هیلاكبوونیان هۆكارە بۆ سەرئێشە Eye-strain headaches كە زیاتر پەیوەستە بە (فۆكەسكردنی) نادروستی چاوەكان لەكاتی هاوتانەبوونی هەر دوو چاودا. سەرئێشە پاش هیلاكبوونی چاو هەرگیز مانای ئەوە ناگەیەنێت كە چاوەكان لە ئەنجامی زیاد بەكارهێنانیان دوچاری گرفتێك یان نەخۆشییەك بووبن، بەڵكو تەنیا لە ئەنجامی ماندووكردنی ماسوولكەكانی چاو روو دەدات. بۆ جیاكردنەوە و دەستنیشانكردن، پێویستە كە بە سیفاتەكانی سەرئێشەی پەیوەست بە ماندووبوونی چاوەكان ئاشنا بیت، كە بریتین لە: سەرئێشە پاش چەند كاتژمێرێك ماندووكردنی چاوەكان بە سەیركردنی شاشە یان خوێندنەوە، ئازارەكە زیاتر لە دەوری چاو یان لە پشت چاوەكان هەستی پێ دەكرێت، سەرئێشەكە هەرگیز هاوكات نییە لەگەڵ نیشانەی دیكەی وەكو هێڵنج یان رشانەوە، هەروەها ئازارەكە پاش حەساندنەوەی چاوەكان، یان نووستن بۆ ماوەیەكی كورت زوو سووك دەبێت و نامێنێت.

Top