بەدخۆراكی لە منداڵدا

بەدخۆراكی لە منداڵدا

  بەدخۆراكی Malnutrition لە منداڵدا بە چەند شێوەیەك خۆی پیشان دەدات وەكو: باڵاكورتی (دواكەوتنی گەشە بە گوێرەی تەمەن)، پووكانەوە (كەمی كێش بەگوێرەی درێژی باڵا)، كەمبوونی كێشی لەش (كەمی كێش بە گوێرەی تەمەن)، لەگەڵ كەمی ڤیتامین و كانزاكان. گەشەی منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا بە نیشانەیەكی گرنگی ئاستی خۆراك و تەندروستی هەژمار دەكرێت. هۆكارەكانی بەخۆراكیی منداڵ: كەمی خۆراك، هەوكردنە میكرۆبییەكان، نەخۆشیی درێژخایەن، هۆكارەكانی دەوروبەر، لەگەڵ بێبەشبوون لە چاودێریی دەروونی و كۆمەڵایەتی. هەنگاوەكانی چارەسەركردن: رێكخستن و هاوسەنگكردنی خۆراك كە دەوڵەند بێت بە وزە و ماددە خۆراكییە گرنگەكان Nutrients، خواردنی ژەمی بچوون لە نێوان ژەمە سەرەكییەكاندا، دۆزینەوەی هۆكارەكانی بەدخۆراكی و چارەسەركردنیان لە لایەن دكتۆر، بەكارهێنانی یاریدەدەری خۆراكی Supplements Dietary لە مالتی ڤیتامین و كانزاكان و پرۆتین بە رێنمایی دكتۆر.

Top