سوودەكانی ماسكی قاوە

سوودەكانی ماسكی قاوە

جگە لە سوودەكانی خواردنەوەی قاوە، بەكارهێنانی قاوە ڕاستەوخۆ بۆ پێست وەكو ماسك سوودبەخشە بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا. ئەمە ڕوونە كە سافی و گەشیی پێست بەهۆی بەركەوتنی بە گەرد و تۆز، یان تەنۆلكەپیسكارەكانی هەوا و ماددەی چەور كەم دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری سەرهەڵدانی زیپكە زیاد دەبێت. دانانی ماسكی قاوە ڕۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی ئەم هۆكارە دەركییانە، هەروەها هاندانی سووڕی خوێن لە پێستدا، كەمكردنەوەی ئاوسان و وشكبوون، سافكردنی پێست بەهۆی ڕاماڵینی چینی هەرە سەرەوەی پێست، هاندانی زووتر نوێبوونەوەی خانەكانی پێست Rejuvenation، هەروەها ڕێكخستنی گەشەی خانەكان و زیاتر دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین، هێشتنەوەی ئاستی شێداریی پێست، باشتركردنی توانای لاستیكیی پێست و دواخستنی كرداری لۆچبوون.

Top