زیانەكانی زیاد خواردنی خوێ

زیانەكانی زیاد   خواردنی خوێ

خوێ یان سۆدیۆم زۆر گرنگ و پێویستە بۆ لەش، بەتایبەتی بۆ پاراستنی قەبارەی پلازمای خوێن، هاوسەنگیی ترش و تفت، لەگەڵ فرمانی خانە و دەمار وماسوولكەكان. ئەگەرچی خوێ پێكهاتەیەكی سەرەكیی زۆربەی خۆراكەكانە، بەڵام بڕی زیاد كاریگەریی نێگەتیڤی بۆ تەندروستی هەیە. پێویستی رۆژانە خوێ بۆ كەسان پێگەیشتوو بریتییە لە تەنیا 2،300 ملگم، بڕی زیاتر لە خۆراكدا بە چەندان رێگە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، وەكو: قەتیسبوونی ئاو لە لەشدا، بەدهەرسی Indigestion و كۆبوونەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیاد تینووبوون و وشكبوونی دەم، هەروەها ئەم نەخۆشییانە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن و فشاری زیاد لەسەر بۆڕییەكانی خوێندا، نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك، هەروەها نەخۆشیی گورچیلە و بەردی گورچیلە.

 

Top