وشكبوونی پێستی دەوری دەم

وشكبوونی  پێستی دەوری دەم

پێستی دەوری دەم ناسك و هەستیارە، بۆیە بە ئاسانی دوچاری وشكبوون دەبێت، هۆكارەكانی بریتین لە: هەستەوەری یان سووتانەوە بە سابون یان هەر ماددەیەكی كیمیایی بەتایبەتی ئاوێتەكانی جوانكاری، جگەرەكێشان، كەش و بای سارد، زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، زیاد شووشتنی دەموچاو، بەكارهێنانی ئاوی زیاد گەرم لەكاتی خۆشووشتن و زیاد مانەوە لە ژووری گەرماودا، كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش، هەوكردنی پێستی دەوری دەم Dermatitis، ئەكزیما، هەروەها نەخۆشیی سەدەف Psoriasis. چارەسەركردن: دووركەوتنەوە لە زیاد شووشتنی دەموچاو، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی سابوونی بۆندار و بەهێز، دووركەوتنەوە لە شووشتن بە ئاوی زۆر سارد یان ئاوی زۆر گەرم كە هاندەرن بۆ وشكبوونی پێستی دەوری دەم، بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی شێداركەرەوەی پێست Moisturizer راستەوخۆ پاش شووشتن و بە درێژایی شەو لەوكاتەی كە شێداركەرەوە بۆ هەموو جۆرەكانی پێست لە هەموو وەرزێكدا پێویستە بەمەبەستی رێگرتن لە وشكبوون، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوەی كارەبایی Humidifier لە وەرزی زستاندا.

Top