ئاكامە نەخوازراوەكانی خەوزڕان

ئاكامە نەخوازراوەكانی خەوزڕان

خەوزڕان Insomnia ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی چەند حاڵەت و نەخۆشییەك وەكو: نەخۆشیی دڵ، سەختتربوونی نیشانە و زیادبوونی ئەگەری ئاڵۆزییەكان لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە و دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا، كەمبوونەوەی تواناكانی مێشك بە شێوەی گرفت لە بیرهاتنەوە و سەرنجدان و فێربووندا، لەگەڵ كەمبوونەوەی توانای بڕیاردان یان بڕیاردانی هەڵە، تێكچوونی مەزاج یان هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، ناڕەحەتیی دەروونی، زیادبوونی ئەگەری پەستی و خەمۆكی، كەمبوونەوەی ئاستی وزەی لەش، زوو تووڕەبوون و زیادبوونی ئەگەری توندوتیژی، كەمبوونەوەی پاڵنەر Motivation، كاردانەوەی لەڕادەبەدەر بەرانبەر بە هەر شكستێك و لۆمەكردنی كەسانی دیكە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، بۆرژان و هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی بە درێژایی ڕۆژ، سەرئێشە، ئازار و گرژبوونی ماسوولكەكان، گرفت لە پیشە و كاردا، زیادبوونی ئەگەری كارەساتەكانی هاتووچۆ، هەروەها تێكچوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.

 

Top