پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی ناو ماڵ

پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی ناو ماڵ

 

 دیكۆراسیۆنی ماڵەوە واتە دانانی كەلوپەلی ماڵەوە بەشێوەیەكی ئەندازەیی و دیزانێكی سەرنج راكێش زۆر گرنگە، واتە چ مێز و كورسییەك لەگەڵ ستایلی چێشتخانەكەت دەگونجێ و چۆن دابندرێ، یان تەلەڤزیۆن و كەلوپەلی دیكە چۆن بن و لە كوێ دابندرێن، پەردەكان چ رەنگ بن و لەسەر چ مودێلێك بن. ئەوانە پێیاندەگوترێ رێكخستنی دیكۆراسیۆنی ماڵەوە.

پرۆگرامی Room Arranger دەتوانێت ئەركی رێكخستنی ژوورەكانتان لەسەر كۆمپیوتەر و بە شێوەی مەجازی نیشان بدات. بۆ نموونە ژووری كار چۆن بێت. ژووری دانیشتن چی لێدابنرێت، چێشتخانە چۆن بێت...تاد.

بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە شوێنی هەموو شتەكان دەبیندرێن و دەكرێت جووڵەیان پێبكەی و تا ئەوكاتەی بە ویستی خۆت دەبێت. بەهۆی پرۆگرامی ناوبراو بەبێ ئەوەی ماپی ژوورەكان لەسەر كاغەز بكێشیەوە دەتوانیت چەندین جار دیكۆراسیۆنی ژوورەكان بگۆڕی. پرۆگرامەكە هەر تایبەت بە ژوور و شوقەكان نییە بەڵكو دەكرێت بۆ باخ و باخچەش بەكار بهێندرێت. دیزاین و دانانیان بەشێوەی سێ رەهەندی لە پرۆگرامەكەدا دەبیندرێت.

Top