بۆ وشكبوونی چاو؟

بۆ وشكبوونی چاو؟

  سترێس Stress بە چەندین ڕێگە دەبێتە ئەگەری وشكبوونی چاوەكان، بۆنموونە كەم خەوی یان كوالێتی خراپی خەو، كە پەیوەستە بە سترێس، كە هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی دەردانی فرمێسك و ناجێگیربوونی چینی فرمێسك Tear film، پەستی یان خەمۆكی كە لەوانەیە لە ئەنجامی سترێسەوە ڕوو بدەن، هۆكاری دیكەن بۆ وشكبوونی چاو، هەروەها زۆربەی دەرمانە ئارامبەخشەكان كە بۆ سووككردنی نیشانەكان و هاندانی خەو بەكاردەهێنرێن، وەكو زیانی لابەلا دەبنە هۆی وشكبوونی چاوەكان. نیشانەكانی وشكبوونی چاو: هەستكردن بە سووتانەوە یان ئازار لە چاوەكاندا، هەستكردن بە بوونی تەنی بیانی لەسەر ڕووی چاوەكاندا، خورشتی چاو، لێڵبوونی بینین، هەستەوەری بەرانبەر بە ڕووناكی، هەروەها سووربوونەوەی چاوەكان. بۆ چارەسەركردن، جگە لە بەكارهێنانی دڵۆپ یان مەرهەمی چاو بە ڕێنمایی دكتۆر، پێویستە كە هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس بگرێنە بەر، وەكو: باشتركردنی كوالێتی خەو، خوێندنەوە، مەشقی وەرزشی، هەروەها ئەنجامدانی مەشقی یۆگا و مەشقەكانی هەناسە.

 

Top