سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی ئۆفەرەکانی ڕەمەزان 2023 بۆ بەرهەمە جیاوازەکانی لە عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی ئۆفەرەکانی ڕەمەزان 2023 بۆ بەرهەمە جیاوازەکانی لە عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ئۆفەرەکانی ڕەمەزان 2023ی لە عێراق بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەیەوە ئامانجیەتی جەختی بکاتەوە کە ڕەمەزان مانگی بەخشین و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ڕۆحی زیاترە لەگەڵ خێزان، لەگەڵ پابەندبوونی تەواوی بۆ سامسۆنگ بە هاوبەشکردنی مانگی پیرۆز لەگەڵ کڕیارەکانی بە پێشکەشکردنی ئۆفەری تایبەت کە هەموو پێداویستیەکانیان دابین دەکات.

وەک هەمیشە؛ سامسۆنگ دەیەوێت ئاهەنگ بگێڕێت بۆ نوێترین داهێنانە تەکنەلۆژییە پێشەنگەکانی، هاوکات لەگەڵ بۆنە گرنگەکان، بە ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی. هەڵمەتەکە کە تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت، بریتییە لە: ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس وەک تەلەفزیۆنی زیرەک و ساردکەرەوە و قاپشۆڕ هەڵمەتەکە بۆ مانگی پیرۆز لە فرۆشگای ئۆنلاینەکەی سامسۆنگ لە عێراق ڕاگەیاندووە و لە خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە، کە بریتین لە پێشانگە جۆراوجۆرەکانی و بریکارە فەرمییەکان و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکانی لە سەرتاسەری عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سامسۆنگ، ئۆفەرەکان بەبۆنەی مانگی پیرۆزەوەیە لەسەر ئامێرەکانی ناوماڵ وەک ساردکەرەوە و قاپشۆڕ و لە فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ لە عێراق و لە پێشانگە جۆراوجۆرەکانی و پێشانگاکانی بریکاری فەرمی و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکانەوە دەستدەکەوێت.

کڕیارانی سامسۆنگ کە ساردکەرەوەی سامسۆنگ لە مۆدێلەکانی دوو دەرگا یان ساردەکەرەوەی بەفگری سەروو یان تاکە دەرگای بەفرگر لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاینەوە دەکڕن، دیاری مایکرۆوەیڤی سامسۆنگ بە قەبارەی 40 لیتری برژاندن یان مایکرۆوەیڤی سامسۆنگ Solo بە توانای 23 لیتری وەردەگرن ، بەپێی مۆدێلەکەی ساردکەرەوەکە. هەروەها سامسۆنگ داشکاندنی تا 20٪ بۆ قاپشۆری سامسۆنگ دابین کردووە، کە 14 شێوازی ڕێکخستنی تێدایە، کاتێک لە پێشانگە جیاوازەکانی سامسۆنگ و پێشانگاکانی بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکانی دەکڕدرێت.

سەبارەت بە ئۆفەرەکانی ساردکەرەوەکان و ئامێری جل شۆردن و قاپشۆڕەکانی سامسۆنگ لەکاتی کڕینی لە ماڵپەڕەکەوە، داشکاندنی تا 23% لەسەر ساردکەرەوەی سامسۆنگ لە مۆدێلەکانی دوو دەرگا یان ساردەکەرەوەی بەفگری سەروو وەردەگرن، هەروەها داشکاندنی تا 22% لەسەر قاپشۆڕەکانی سامسۆنگ کە لەگەڵیدا دێن کە توانای 13 شێوازی ڕێکخستنی تێدایە و گرەنتی 20 ساڵ لەسەر ئینڤێرتەری دیجیتاڵی، و داشکاندنی تا 26% لەسەر چێشتلێنەرە مۆدێرنەکانی سامسۆنگ.

و سەبارەت بە ئۆفەرەکانی سامسۆنگ بەبۆنەی مانگی پیرۆزەوە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی لە فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگەوە لە عێراق و لەڕێگەی پێشانگە جۆراوجۆرەکانی و بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکارانی بەردەستە. ئۆفەرەکانی فرۆشگای ئۆنلاین بریتین لە داشکاندنی تا 22% لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ کاتێک لە فرۆشگاکە دەکڕدرێن، و داشکاندنەکە ئەم تەلەفزیۆنانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
Neo QLED 8K TV, Neo QLED 4K TV, QLED 4K TV, Crystal UHD 4K Smart TV و Crystal UHD TV.

سەبارەت بە ئۆفەرەکانی سەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ کاتێک لە پێشانگا جۆراوجۆرەکانی سامسۆنگ دەکڕدرێن یان لە پێشانگای بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکەرانی، داشکاندنی تا 11% لەخۆدەگرێت لەکاتی کڕینی یەکێک لەم تەلەفزیۆنانەی خوارەوە:Crystal UHD TV، QLED 4K TV، Neo QLED 8K، The Frame TV. هەروەها کڕیاران دیارییەکی بەنرخیان دەست دەکەوێت، کە بریتییە لە ساوندبارێکی سامسۆنگ لە زنجیرەی Q، لەکاتی کڕینی تەلەفزیۆنی Neo QLED 8k یان The Frame TV، بەو پێیەی سامسۆنگ لەم دواییانەدا لە پلەی یەکەمی جیهاندا بوو لە ئامێرە دەنگییەکان بۆ ماوەی 9 ساڵ.

Top