سك ئێشە پاش فتاركردنەوە هۆكار و چارەسەر

سك ئێشە پاش فتاركردنەوە هۆكار و چارەسەر

 گەلێك كەس ڕاستەوخۆ پاش فتاركردنەوە تووشی ئازاری گەدە و سك دەبنەوە. یەكەم هۆكار دەگەڕێتەوە بۆ گەیشتنی بڕێكی زۆری خۆراك بە گەدە لە كاتێكی كەمدا، لەوكاتەی كە گەدە بۆ ماوەی نزیكەی زیاتر لە 14 كاتژمێر بە بەتاڵی ماوەتەوە. هۆكارێكی دیكە بریتییە لە خواردنی بڕی زیادی كاربۆهیدرات كە هاندەرە بۆ ئاوسانی گەدە و ڕێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرس لە ئەنجامی كۆبوونەوەی گاز. خۆپاراستن و چارەسەر: خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو لە ماوەی نێوان ژەمەكانی فتار و پارشێودا بە شێوەی پچڕ پچڕ، كەمكردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو چای و قاوە و كاكاو، كەمكردنەوەی چەوری یان خۆراكە چەورەكان، كەمكردنەوەی شیرینی و قەنادی و خۆراكە كاربۆهیدراتییەكانی وەكو نانی سپی و هەویركاری كە بە ئاردی سپی دروست كرابن، كەمكردنەوەی خۆراكی سوێر و پڕخوێ، كردنەوەی بەربانگ بە خواردنەوەی ئاو ئینجا شۆربا پاشان بەرە بەرە خواردنی ژەمی تەواو بە هێمنی و لەسەرخۆ، هەروەها هاوسەنگكردن و جۆراوجۆركردنی ژەمی پارشێو، واتە خۆراكی پرۆتینی و كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی وەكو پاقلەمەنییەكان لەخۆبگرێت لەگەڵ بڕێكی كەمی خۆراك چەور.

 

Top