ئامێرێك بەرگری دەكات لە بەهەدەردانی سەوزە و میوە

ئامێرێك بەرگری دەكات لە بەهەدەردانی سەوزە و میوە

ساڵانە بێ هەژمار تەن میوە و سەوزەجات بەبێ ئەوەی سوودی لێوەربگیرێت، فڕێ دەدرێن. هۆكارەكەی ئەوەیە كە نازانن كەی و چ كاتێك بەسەر دەچن و ماوەی بەسەرچوونیان چەندە؟

ماركۆ سینكێرز، بەێڕوەبەری گشتی و دامەزرێنەری One third دەڵێت: بەراستی ساڵانە ئەو رێژە زۆرەی خواردەمەنی لەلایەن وڵاتی سەرمایەدارییە فڕێ دەدرێ، جێگای داخە. ئێمە هەوڵ دەدەین لە رێگای تەكنەلۆژیاوە كارێك بكەین، راستەوخۆ كاریگەری هەبێت لەسەر بە فیڕۆدانی خۆراك.

بۆ ئەم مەبەستە ئامێرێك بەناوی One Third بەرهەم هاتووە كە دەتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر بە فیڕۆدانی خۆراك. رێژەی 40% خۆراك بەرلەوەی بگەنە چێشتخانەكان فڕێ دەدرێن. لە پێشانگای ساڵانەی CESدا، ئامێری ناوبراو خرایەڕوو كە دەتوانێت بەرگری بكات لە 25% خۆراكی بە فیڕۆدراو. ئامێرەكە وا دەكات بە وردی پێشبینی بكات ئەو میوە یا سەوزەیە چ كاتێك بەسەردەچێت و دەبێ فڕێ بدرێت. ئامێرەكە بەهۆی سوودوەرگرتن لە تیشكی سەرووی سوور دەتوانێت تەمەنی سوود لێوەرگرتن لە میوەیەك چەندە.

 

Top