پەنجەوانەیەك بۆ نابینایان

پەنجەوانەیەك بۆ نابینایان

 لە جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا، نابینایان سوودێكی زۆریان بینیوە. بەهۆی ئامێری تایبەت و پرۆگرامی تایبەتەوە توانراوە نابیناكانیش وەك ئەوانەی دەبینن سوود لە تەكنەلۆژی وەربگرن. نابیناكان بۆ خوێندن و نووسین فۆنت و شێوازی نووسینی تایبەت بەخۆیان هەیە كە بە پەنجەكان دەخوێندرێنەوە و پێی دەگورێت خەتی (برێل) كە بەرجەستەیە و بۆ خوێندنەوەی دەستی بەسەردا دەهێنرێت. پەنجەوانەكەی تایبەت بە خوێندنەوەی خەتی برێل بەرهەم هاتووە كە بە (BrailleWear) ناسراوە. ئەم پەنجەوانەیە وشەكان بە دەنگ دەخوێنێتەوە. سەری پەنجەی گەورە كامێرایەكی تایبەتی لەسەرە كە خەتەكە شیدەكاتەوە و دەیخوێنێتەوە.

 

Top