ڕێنماییەكانی پاراستن و بەهێزبوونی قژ

ڕێنماییەكانی پاراستن و بەهێزبوونی قژ

چەند نەریتێكی ئاسایی و ڕۆژانە زیان بە قژت دەگەیەنن، لە ڕێگەی ئامۆژگاری و ڕێنمایی پسپۆرانی ماكیاژ و قژ، ئاگاداری خانمان دەكرێنەوە كە ئەو كارانە نەكەن، سەرەتا: هەرگیز نابێت قژت بە تەڕی ببەستیت، هەروەها بە توندی ڕایمەكێشە كاتێك قژت تەڕە، چونكە لەو كاتە قژ لەوپەڕی توند و تۆڵیدایە، كاتێك پرچیشت دەبەستی، ئیدی پاڵەپستۆ لەسەر ڕەگی مووەكان زیاتر دەبێت و پرچت هەڵدەوەرێنێت، ئەگەر هەر پێویستت بوو پرچت ببەستی كە تەڕە، دەتوانی تاڵەكان لە یەكتر جیا بكەیتەوە، پاشان وەك لەفێك بە دەوری تاڵە مووەكانی دیكەدا بیپێچە و بیبەستە، واچاكە دوای هەر بەستنێك، تاڵە پرچێك بهێڵیتەوە و لە دەوروبەری ئەو پارچە بەستراوەی كۆ بكەیتەوە، واتە داو داوی جیا هەبێت و هەمووی بەیەكەوە مەبەستە، چاكترە بەشی دواوەی پرچت بەرەو پێشەوە بهێنیتەوە و پاشان لەگەڵ پرچی پێشەوەی سەر تێكەڵیان بكەیت و بیبەستیت، تا بەشی دواوە ئەزیەتی پێ نەگات، ئەگەر ویستت ناسك و جوان و سەرنجڕاكێش بیت، پرچت بەلایەكی سەرتدا لابدە و ئینجا بیبەستە، با ڕاستەوخۆ لە دواوەی پرچت نەبێت، باوترین مۆدەی پرچ بەستن بریتییە لە شێوازی فەڕەنسی، سەرەتا پرچت لوول بكە و پاشان بیبەستە، ئەو شێوازە پێی دەگوترێت (بەنانی).

Top