چۆنیەتی دابەزاندنی تا؟

چۆنیەتی دابەزاندنی تا؟

 دابەزاندنی تا یان پلەی گەرمیی بەرزی لەش Fever لەوانەیە كە ئاسان نەبێت و نەتوانرێت ئاوا بە خێرایی ئەنجام بدرێت. كە لەش بەرەنگاری هەوكردن دەبێتەوە، ئەوا ماوەیەكی كاتی پێویستە تاوەكو ئاسایی ببێنەوە، هەنگاوە دروستەكانی دابەزاندنی پلەی گەرمیی بەرزی لەش ئەمانەن:

• خواردنەوەی بڕی باشی ئاو یان هەر شلەمەنییەكی تەندروستییانەی دیكە بە مەبەستی ڕێگرتن لە كەمبوونەوە شلەی لەش Dehydration كە نیشانەكانی بریتین لە: تێنووبوون، هەستكردن بە ماندووبوون، وشكبوونی دەم، لەگەڵ هەستكردن بە سووكبوونی سەر.

• فشارلەخۆنەكردن بۆ خواردن بەتایبەتی لەكاتی هەستكردن بەوەی كە خواردن دەبێتە ئەگەری ناڕەحەتیی گەدە و هێڵنج هاوكات لەگەڵ كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەهەرحاڵ دەتوانرێت كە شیرەی سرووشتی میوە یان كەمێك شۆربا بخورێت.

• خۆفێنككردنەوە بەتایبەتی لەكاتی بوونی لەرزوتا Chills، بۆنموونە بە وەرگرتنی دوشێكی شلەتێن، بەكارهێنانی پانكە، بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوە Humidifier بۆ زیادكردنی ڕێژەی شێداریی ناوماڵ، بەكارهێنانی كەمادەی نیمچە سارد بۆ مل، نێوچەوان، بن كەوشەكان، لەگەڵ دەست و پێیەكان، دووركەوتنەوە لە خۆداپۆشین بە بەتانی گەرم، هەروەها دووركەوتنەوە لە دوشی زۆر سارد و كەمادەی ئەلكهولی.

• تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ حەسانەوە و خەو كە هاندەرن بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی لەش.

• بەكارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش بە ڕێنمایی دكتۆر وەكو پاراسیتۆڵ، بروفین، یان ئەسپرین كە پێویستە تەنیا بۆ پیگەیشتووان بەكاربێت، بە مانایەكی دی نابێت ئەسپرین بۆ منداڵ و نەوجەوانان بۆ هیچ مەبەستێك بەكار بهێنرێت.

Top