مەشقی وەرزشی توانای بەرگەگرتنی ئازار زیاد دەكات

مەشقی وەرزشی توانای بەرگەگرتنی ئازار زیاد دەكات

ئەمە سەلمێنراوە كە مەشقی وەرزشی سوودی بۆ تەندروستی بەگشتی هەیە. بەم دواییەش لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لە نەخۆشخانەی زانكۆی ئەندرێس ئارنیسی نەرویژی ئەنجام دراوە، هاتووە كە جگە لە سوودە تەندروستییە زانراوەكان، مەشقی وەرزشی ئاستی توانای لەش بۆ بەرگەگرتنی ئازارەكان Pain tolerance زیاد دەكات بەراورد بە ئەو كەسانەی كە جووڵە و مەشقی وەرزشی پەیڕەو ناكەن. لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەمەش كراوە كە لەوانەیە میكانیزمی ئەم كاریگەرییەی مەشقی وەرزشی بگەڕێتەوە بۆ هۆرمۆنە ئیندۆرفینەكان Endorphins كە لەگەڵ ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیدا لە شانەكانی مێشك دەردەدرێن، كە ماددەی پرۆتینی گەیەنەری نێوان دەمارەكانن و ڕۆڵیان هەیە بۆ سوككردنی ئازار و سترێس، لەگەڵ باشتركردنی مەزاج و هەستكردن بە لەش خۆشی. لە لایەكی دیكەوە ئاستی بەرزی چالاكیی فیزیكی و لیاقەی جەستەیی بەرز هاندەرن بۆ باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و هاتووچۆی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەشدا، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن، ئەمانەش ئاستی توانای بەرگەگرتنی ئازار بەرز دەكەنەوە.

 

Top