سەرئێشە لەكاتی برسیبووندا

سەرئێشە لەكاتی برسیبووندا

نەخواردنی یەكێك لە ژەمە سەرەكییەكان، پەیڕەوكردنی ڕیجیمێكی توندی خۆراك یان ڕیجیمی هەڵە، تەنانەت زیادخواردنی شەكر لەوانەیە كە ببنە ئەگەری سەرئێشە كە بە سەرئێشەی برسیبوون Hunger headche ناسراوە، هەروەها لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سەرهەڵدانی نۆرەی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەردا Migraine. نیشانەكانی سەرئێشەی برسیبوون: ئازاری سەر كە لەوانەیە سەخت بێت یان هاوكات بێت لەگەڵ هێڵنجدا، ئارەقەكردن، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، باوێشك Yawning، هەروەها زیادبوونی ئارەزوو بۆ خۆراكی شیرین. هۆكاری سەرئێشە لەكاتی برسیبووندا دەگەڕێتەوە بۆ یەكەم: دابەزینی ئاستی شەكری خوێن كە جگە لە سەرئێشە دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە ناڕەحەتیی دەروونی و هیلاكیی جەستەیی. دووەم: دەردانی هۆرمۆنەكانی سترێس وەكو كۆرتیزۆڵ و ئەدریناڵین. خۆپاراستن: خواردنی ژەمی خۆراكی هاوسەنگ لە كاتی خۆیدا بەبێ بەلاوەنانی هیچ ژەمێك، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس، تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ حەسانەوە و خەو.

 

 

Top