جانتای سەفەر و سكۆتەر

جانتای سەفەر و سكۆتەر

 كاتێك گەشت دەكەی بۆ وڵاتێك، جار هەیە مەودای دابەزین لە فڕۆكە تا شوێنی رۆیشتن بۆ شار زۆرە و دەبێت جانتاكەت بەدوای خۆتدا رابكێشی. بەڵام بەهۆی جانتای گەشت لە جۆری Airwheel ئیدی جانتاكە تۆ بەدوای خۆیدا رادەكێشێ و دەكرێت سواری بی و بە خێرایی هەشت كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەڕوات، سەرەڕای بارێكی 80 كیلۆیی خاوەنەكەشی هەڵدەگرێت.

جانتای ناوبراوگەلێك تایبەتمەندی دیكەشی هەیە وەك:

- قفڵی سمارت، واتە داخستن لە رێگای مۆبایل یا كارت و كۆدی تایبەت.

- شاشەیەك بۆ نیشاندانی وزەی باتری و كێشی بارەكە.

- شەحنكردنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان وەك مۆبایل و كامێرا.

- سپیكەری بلووتووسی كە دەكرێت بەهۆیەوە گوێ لە مۆسیقا بگری.

- جانتاكە لە ئەلۆمینیۆمی سووك و پتەو دروستكراوە.

Top