سامسۆنگکۆمەڵێک ئامێری ماڵەوەی هاوچەرخ

سامسۆنگکۆمەڵێک ئامێری ماڵەوەی هاوچەرخ

سامسۆنگکۆمەڵێک ئامێری ماڵەوەی هاوچەرخ بۆ شوقەکانی نیشتەجێبوونی (هەولێر بۆلیڤار)
دابین دەکات


هەولێر، کوردستان، حوزەیرانی 2023: “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لەم دواییانەدا واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای 4Bridges کە خاوەنی پڕۆژەی گرانبەها (هەولێر بۆلیڤار)ی ڕاگەیاند، بە ئامانجی دابینکردنی کۆمەڵێک ئامێری چێشتخانە و فێنککەرەوە لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆ 1600شوقە لە پرۆژەی (هەولێر بۆلیڤار).

ئامێرەکانی چێشتخانە لە سامسۆنگەوە نوێنەرایەتی باشترینەکان دەکات کە سامسۆنگ پێشکەشی دەکات لە ڕووی ئامێرە جیاوازەکانی چێشتخانە و بەرهەم کە گونجاون بۆ چێشت لێنان، و کە تایبەتمەندن بە دیزاینی هاوچەرخ و کارایی بەرز، هەروەها هەوڵێک بۆ دابینکردنی نوێترین چارەسەر و بەرهەمی چێشتخانە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی کڕیار و لەگەڵ سەلیقە جیاواز و هەمەچەشنەکانیان.

وەک چۆن هەر شوقەیەک لە پرۆژەی (هەولێر بۆلیڤار)دا چێشتلێنەرێکی غازی 4 چاو، و دەرهێنەر لەگەڵ فلتەری ئەلەمنیۆمی گونجاو بۆ شۆردن و فڕنێکی بنیات نراو بە تایبەتمەندی دوو چێشتلێنان بە جیا، و مایکرۆوەیڤێکی زیرەک لەخۆدەگرێت. سامسۆنگ لە ڕێگەی ئەم گروپە هەمەچەشنەوە کاریان کردووە بۆ دابینکردنی هەموو ئەو ئامێر و بەرهەمانەی کە بە دیزاینە هاوچەرخەکەیان جیا دەکرێنەوە، کە هەر چێشتخانەیەک پێویستی پێی بێت.

شایەنی باسە پرۆژەی (بۆلیڤاری هەولێر) لەسەر ڕووبەری 53,000مەتر چوارگۆشە لە دڵی شاری هەولێر دروست دەکرێت، بەو پێیەی لە 10 تاوەری نیشتەجێبوونی ئاست بەرز پێکدێت، لەنێویاندا 1600 شوقەی گرانبەها و چەندین شوێنی بازرگانی و بازاڕکردن، و تاوەری نیشتەجێبوونی تێدایە، جگە لەوەش زیاتر لە 60%ی ناوچەی پڕۆژەکە لە هەوای کراوە و لە نێوان شوێنە سەوزەکاندا دەبێت

Top