گوارەی ئایەرباد

گوارەی ئایەرباد

  لەیەكەم نیگا و سەرنجدا هەست بەوە دەكەی جووتێك گوارەن كە بە مرواری رازێندرابنەوە. بەڵام لە راستیدا بەتەنیا گوارە نین بەڵكو جووتێك ئایربادن. ئەم گوارە ئایەربادانە بەرهەمی كۆمپانیای Nova Audioن. كە بە جووتە گوارەی H1 ناسراون. دوو بڵندگۆ لە پشتی مروارییەكان دەبیندرێن بۆ گواستنەوەی و هێنانی دەنگ. شایانی ئاماژە پێدانە مروارییەكان راستین.

ئایەربادی ناوبراو دەنگە دەنگی دەرەوە ناسڕنەوە، بەڵكو بەكارهێنەر لەگەڵ ئەوەیدا كە گوێ لە گۆرانی دەگرێ، گوێی لە دەنگی دەرەوەش دەبێ، بۆ ئەوەی ئەگەر لەگەڵ یەكێك بخاوێت یان بە رێگادا بڕوات و گوێی لە دەنگی دەوروبەری خۆی بێت. كاتێك شەحن دەبنەوە هەتا 3.5 شەحنی دانابەزێت. كەیسی شەحنكرنەوەشیان رێك وەك قوتووی زێڕو شتی گرانبەها وایە.  كێشی جووتە گوارەكە سەرووی دوو مسقاڵن.

Top