سوودە تەندروستییەكانی گۆرەویی گورج

سوودە تەندروستییەكانی گۆرەویی گورج

  گۆرەویی گورج Compression socks، گۆرەویی تایبەتن كە فشارێكی كەم دەخەنە سەر قاچ و گۆزرینگ، سوودیان هەیە بۆ خۆپاراستن و سووككردنی چەند حاڵەت و نەخۆشییەك. سوودەكانی لەبەركردنی گۆرەوی گورج: هاندانی سووڕی خوێن لە خوێنهێنەرەكانی قاچەوە بۆ دڵ، كەمكردنەوەی هەوكردن و ئاوسان و ئازار لە قاچ و گۆزرینگدا، هاندانی جووڵە یان گەڕانەوەی شلەی لیمف لە قاچەكاندا، چارەسەركردنی دابەزینی پەستانی خوێن لەكاتی هەڵسانەوەدا Orthostatic hypotension، خۆپاراستن لە پەنگانەوەی خوێن لە خوێنهینەرەكانی قاچدا، رێگرتن لە مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرە قووڵەكانی قاچدا DVT، خۆپاراستن لە كولبوونی قاچ لە ئەنجامی پەنگانەوەی خوێن لەناو خوێنهێنەرەكانی قاچدا، كەمكردنەوەی ئازاری پەیوەست بە دەوالی قاچەكان، چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی پەستان لەناو خوێنهێنەرەكانی قاچەكاندا Venous hypertension لە ئەنجامی لاوازبوونی زمانەی خوێنهێنەرەكان، هەروەها سوودی هەیە بۆ وەرزشوانان، ئافرەتی دووگیان، ستافی فڕۆكە، لەگەڵ ئەو كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر قاچەكانیان دەوەستن.

 

Top