ئایا نەخۆشیی گرژبوونی كۆڵۆن مەترسیی هەیە؟

ئایا نەخۆشیی گرژبوونی كۆڵۆن مەترسیی هەیە؟

   گرژبوونی كۆڵۆن IBS نەخۆشییەكی باوی كۆئەندامی هەرسە، تووشی ملیۆنان كەس لە سەرتاسەری جیهان بووەتەوە. گرژبوونی كۆڵۆن لە ئەنجامی تێكچوونی هەماهەنگی نێوان مێشك و ڕیخۆڵە ڕوو دەدات، نیشانە باوەكانی گرژبوونی كۆڵۆن: سك ئێشە، گۆڕان لە ڕیتمی گرژبوون و خاوبوونەوەی كۆڵۆن، سكچوون یان قەبزی، هەروەها كۆبوونەوەی گاز لە ڕیخۆڵەدا. هۆكارە هاندەرەكان بۆ زیادبوون و توندبوونی نیشانەكان بریتین لە: فاكتەرە دەروونییەكان بەتایبەتی سترێس، هەندێك جۆری خۆراك، هەروەها ناهاوسەنگیی بەكتریای ڕیخۆڵە. لە لێكۆڵینەوەیەكی سویدیدا هاتووە كە بە پێچەوانەی بۆچوونی زۆربەی تووشبووان، نەخۆشیی گرژبوونی كۆڵۆن ئەگەرچی تووشبوو ناڕەحەت دەكات، بەڵام هەرگیز مەترسی لەسەر ژیان نییە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زیاد ناكات، لەوكاتەی كە نەخۆشیی گرژبوونی كۆڵۆن هیچ مەترسی نییە، بەڵام بوونی چەند نیشانەیەك هاوكات لەگەڵ نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن كە پێویست بە بەداوداچوونی پزیشكی دەكات، وەكو: هەستكردنی بەردەوام بە ماندووبوون و كەم وزەیی، هێڵنجی بەردەوام، پشتئێشەی درێژخایەن، گرفتەكانی میزەڕۆ، كەمخوێنی، هەروەها كەمبوونەوەی كێشی لەش بێ بوونی هۆكارێكی ڕوون.

 

 

Top