ئایا نووستن لەسەر سك زیانی هەیە؟

ئایا نووستن لەسەر سك زیانی هەیە؟

 ئێمە سێیەكی ژیانمان بە خەو بەسەردەبەین، بۆیە پۆزیشن یان شێوەی پاڵكەوتن لەسەر تەختی نووستن گرنگیی زۆری هەیە، ئامانج ئەوەیە كە لەكاتی خەودا كەمترین فشار بكەوێتە سەر جومگە و ماسوولكەكان. لێكۆڵینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە نووستن لەسەر سك هەرگیز ڕێنمایی ناكرێت، بەڵكو نووستن لەسەر پشت یان تەنیشت باشترە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری مل و پشت. نووستن لەسەر سك هاندەرە بۆ فشاری زیاد لەسەر مل و شان و پشت، واتە ئازار بەتایبەتی لەكاتی لەخەوهەڵسان، بۆنموونە: ئازای پشت بەتایبەتی لە بەشی خوارەوەی پشتدا لە ئەنجامی گرژبوونی ماسوولكەكانی پشت، ئازاری مل لە ئەنجامی سووڕانی سەر بۆ یەك لا لەسەر سەریندا لەبەر كشان و گورجبوونی ماسوولكەكانی مل هاوكات لەگەڵ فشار خستنە سەر بڕبڕەكانی مل كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە سڕبوون یان تەزینی قۆڵەكان لە ئەنجامی كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن و فشار لەسەر دەمارەكانی قۆڵ، ئازاری شان لەوكاتەی كە قۆڵێك یان هەردووكیان دەخرێنە ژێر سەرین یان لەسەر سەریندا بەرزدەكرێنەوە و گوشار دەخەنە سەر جومگەی شان، هەروەها زیادبوونی ئەگەری لۆچبوونی پێستی دەموچاو Facial wrinkles.

Top