ئەو خۆراكانەی سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن

ئەو خۆراكانەی سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن

پاراستنی سیستمی بەرگریی لەش Immune system لە ئاستێكی بەهێزدا یەكێكە لە گرنگترین خاڵەكان بۆ هێشتنەوەی چوستی و ئاستی بەرزی وزەی لەش، بەڵام ئەم مەسەلەیە دوو ڕووی دراوێكە، ڕووێك بریتییە لە هەڵبژاردنی ئەو خۆراكانەی كە بەرگری بەهێز دەكەن، ڕووەكەی تریش بریتییە لە سنوورداركردنی ئەو خۆراكانەی كە بەرگریی لەش لاواز دەكەن. ئەو خۆراكانەی كە سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن و پێویستە كە سنووردار بكرێن بریتین لە: خۆراكی سوێر (شۆر) كە هاندەرە بۆ گلدانەوەی ئاو لە لەش و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەگەڵ گۆڕان لە توانای خانەكانی بەرگری، بڕی زیادی شەكر و شیرینی، زیاد خواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو چای و قاوە، كە هۆكارە بۆ شێواندنی خەو و لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش و بەرزكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كەمخواردنی سەوزە بەتایبەتی سەوزە گەڵا تاریكەكان وەكو سپێناغ، سڵق..تاد، زیاد خواردنی خۆراكی كەمڕیشاڵ یان كەمخواردنی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەندن بە ڕیشاڵ، وەكو نیسك، نۆك، بەزالیا، پاقلە، لۆبیا، كاكڵ و تۆوەكان، دانەوێڵەی تەواو، شوفان، لەگەڵ میوەكان.

Top