ناوەڕاستی جیهان

ناوەڕاستی جیهان

هۆكاری ئەوەی ئیكوادۆر بەم ناوە ناونراوە، چونكە بە زمانی ئیسپانی بە واتای ئیستیوایی دێت، هەر ئەمەشە كە شوێنە جوگرافییەكەی كورت دەكاتەوە، یەكێك لە شوێنە بەناوبانگەكانی ئیكوادۆر بریتییە لە (مێتاد دێل مۆندۆ) واتا ناوەڕاستی جیهان، كە هێڵی پانی 0.00 ـە، ئێرە هێڵی دابەشكردنی ئەم جیهانەیە بۆ باكوور و باشوور، بەڵام ئەو شتەی ئەم وڵاتە گەرمە لەوڵاتانی دیكەی هێڵی ئیستیوایی جیا دەكاتەوە، بەرزیی پایتەختەكەی (كیتۆ) نزیكەی 2850 مەتر لە سەرەوەی ئاستی دەریایە، ئەمەش واتە كەشوهەواكەی بە درێژایی ساڵ مەیلی ساردیی هەیە، هەروەها هەرچەندە پلەی گەرمی ڕۆژ نزم بێت، كیتۆ بەهۆی گەرمی خۆرەوە گەرم دەمێنێتەوە.

 

 

Top