پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەر لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا

پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەر لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا

 

 

 

دوای پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە لە ئەمریکا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 

درەنگانی یەکشەممە، دوو هێلیکۆپتەر لە کاتی كوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچەی ریورساید لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریكا پێکیاندادا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا. 

ئەم دووهەلیکۆپتەرە لە جۆری بێڵ و سیکۆرسکی بوون. هەلیکۆپتەری یەکەم دوای پێکدادانەکە توانی بە سەلامەتی بنیشێتەوە، بەڵام هەلیکۆپتەری دووەم كۆنتڕۆڵی لەدەست دەرچوو و کەوتە خوارەوە و سێ سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا. قوربانییەکان بریتی بوون لە فڕۆکەوانێک و بەرپرسێکی ئاگرکوژێنەوە و کاپتنێک.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هەموو ساڵێك لەگەڵ لوتکەی  وەرزی هاویندا، کالیفۆرنیا وەک زۆربەی ناوچە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەمریکا، ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان و کوشندە  دەبێتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top