خراپترین شتەكان بۆ تەندروستیی دڵ

خراپترین شتەكان  بۆ تەندروستیی دڵ

نەخۆشیی دڵ هۆكاری یەكەمی مردنی پێگەیشتووانە لە سەرتاسەری جیهاندا، بۆنموونە تەنیا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا هەر 33 چركە كەسێك بە نەخۆشیی دڵ گیان لەدەست دەدات. لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا دەتوانرێت كە بە چەند هەنگاوێك ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ كەم بكرێتەوە. جگە لە جگەرەكێشان و ئەلكهول و مێژووی خێزانی (بۆماوە)، چەند هۆكارێكی دیكە ئەگەری تووشبوون بە توندی زیاد دەكەن كە بریتین لە:

•      سترێسی كار یان خێزان كە بە هۆكاری هاندەری یەكەمی زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی دڵ هەژمار دەكرێت.

•      زیاد خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی پڕۆسێسكراو Processed meat كە ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان Arteriosclerosis زیاد دەكەن.

• دووبارەبوونەوەی زیادبوون و كەمبوونی كێشی لەش Yo-Yo Dieting یان سووڕی كێشی لەش Weight cycling كە لەوانەیە زیان بە تەندروستیی دڵ بگەیەنێت.

• قەڵەوی، بەتایبەتی چەوری زیاد لە سكدا، فاكتەرێكی گەورەی تووشبوونە بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی دیكەی وەكو شەكرە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵی خوێن.

• كەمیی جووڵە و ئەنجام نەدانی مەشقی وەرزشی.

• بەسەرنەكردنەوەی تەندروستی بە شێوەیەكی دەوری، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە مەیلی خێزانیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی دڵ هەیە، بۆنموونە پشكنینی كۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن، جگە لە پشكنینی كلینیكی لە لایەن دكتۆر.

 

Top