تاوانی هەڵەخەڵەتاندنی مێینە بەمەبەستی هاوسەرگیری کردن (الوعد بالزواج)
August 24, 2023
رەنگا و ڕەنگ
مادەی 395 یاسای سزادان
ئەگەر پیاوێک بەڵێن بەکچێک بدات کە هەژدە ساڵی تەواو کردبێ بەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکات بەهۆی ئەم بەڵێنە لەگەڵی جوت ببێت ، بەڵام دواتر جێ بەجێ کردنی بەڵێنەکەی ڕەت بکاتەوە بەپێی مادەی 395یاسای سزادانی عێراقی ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە .
بەپێی مادەی 395 ئەگەر ئەو مەرجانە هەبوون ئەوە تاوانبار (جانی) بە حەبسکردن سزا دەدرێ( ئێوە دەزانن حەبس لە 24 کاتژمێر تاوەکو زیاتر نەبێ لە 5 ساڵە ) ئەویش بەپێی بارودۆخ و لێکەوتەکان و گەورەی تاوانەکە ، دەسەڵاتی خەمڵاندن و دیاریکردنی سەرجەم لایەنتکانی تاوانەکەش بۆ قازی دەگەڕێتەوە .
لەو بارودۆخانەی کەکوڕەکە بەڵێنی هاوسەرگیریشی دابێت ، ئەگەر کردەی سێکسی ڕوی نەدابێت ، ئەو مادە جێ بەجێ ناکرێ ، ڕەنگە لەو دۆخەدا قازی بەمادەی دیکەی یاسای تەکیفی دۆخەکە بکات بەپێی خەمڵاندن و قەناعەتی دادگا.