پارێزگاری لە نەرمونیانیی پێستی دەست و قاچ بكە

پارێزگاری لە نەرمونیانیی پێستی دەست و قاچ بكە

لە وەرزی هاویندا چەندین گرفتی جۆراوجۆر بۆ پێستی ڕوخسار و سەر دەست و ژێر پێی خانمان دەردەكەون، ئەوەش بەهۆی خەریكبوونیان بە كاروباری ماڵ و پاككردنەوە و شووشتنەوە، كە هەندێ جار پێستیان لە ناكاوێك لە كەشێكی گەرمەوە بۆ سارد یان بە پێچەوانەوە تووشی چەندین كێشە و گرفتی پێست دەبنەوە، وەك قڵیشان و شەقبوونی پێستی دەست و قاچ، كاتێك بەم حاڵەتە دەگەیت، هەست بە ناشیرینی و شێواویی دەست و قاچت دەكەیت، بەمەش نەرمونیانییان لە دەست دەدەیت، هۆكارەكانی گەیشتن بەو ئاستە زۆرن، لەوانە: لەپێكردنی سەندڵ و پێڵاوی كراوە كە تووشی پلەی گەرمی و هەوا و تیشكی خۆر دەبیت، یان لە كاتی تەڕكردن و شووشتنی ماڵ و خۆشووشتندا، مانەوە لە كەشی گەرما، كە وا لە پێست دەكات وشكیی پێوە دیار بێت و پاشانیش شەق بوون ڕوو بدات، هەروەها مانەوەی زۆر و وەستان كار دەكاتە سەر شێواندنی قاچەكانت، سەبارەت بە دەستەكانیش، بەكارهێنانی ماددەكانی پاككەرەوە و بەركەوتنی بە كەرەستەكانی خواردن دروستكردن وەك ڕۆن، ئاوی لیمۆ و چەندانی دیكە، بەمەش كاریگەری لەسەر نەرمونیانیی پێستی دەست دەبێت.

Top