بەهای خۆراكیی هەنجیر

بەهای خۆراكیی هەنجیر

  هەنجیر Figs دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان، ڤیتامینەكانی B1، B2، B6، K، لەگەڵ كانزاكانی كۆپەر، كالسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك. هەنجیری فرێش ڕێژەیەكی كەمی شەكر لەخۆ دەگرێت بە ڕێژەی 16 گرام شەكر لە هەر 100 گرام هەنجیردا، بەڵام هەنجیری وشك بڕێكی زیاتری شەكر لەخۆ دەگرێت بە ڕێژەی 48 گرام شەكر لە هەر 100 گرام هەنجیری وشكدا. بەگشتی بەهای خۆراكیی هەنجیری سوور و ڕەش لە بەهای خۆراكیی هەنجیری كاڵدا زیاترە، بەوەی كە ڕێژەیەكی بەرزتر لە ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆ دەگرن لەگەڵ ڕێژەی بەرزتری كانزاكانی مەگنسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆر،پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی هەنجیر: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی خۆپاراستن لە قەبزی و هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخش لە ڕیخۆڵەدا، ڕێكخستنی پەستانی خوێن و كۆنترۆڵكردنی ئاستی چەورییەكانی خوێن كە هاندەرن بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن بە مەرجێك بە بڕی كەم بخورێت، خۆپاراستن لە ئەگەری توشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی جگەر و كۆڵۆن و شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا، هەروەها پاراستنی تەندروستیی پێست.

Top