شەكری میوە هاندەرە بۆ قەڵەوی

شەكری میوە هاندەرە بۆ قەڵەوی

  شەكری فركتۆز Fructose چیژێكی زۆر شیرینی هەیە، بە ڕێژەی جیاواز لە گەلێك میوەدا هەیە، هەروەها لە هەنگوین، شەكری مێز كە لە شەكرەكانی فركتۆز و گلوكۆز پێك هاتووە، لەگەڵ چەند جۆرێكی سەوزەدا. فركتۆز هاندەرە بۆ زیاتر خواردن، هەروەها ئاستی سووتاندنی وزە لەكاتی حەسانەوەدا كەم دەكاتەوە. لە ئەنجامەكانی نوێترین لێكۆڵینەوە لە كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی كۆلۆرادۆ هاتووە كە فركتۆز كە بە شەكری سرووشتیی میوە Fruit sugar ناسراوە، ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی لە سەرتاسەری جیهاندا. لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەمەش كراوە كە زیاد خواردنی میوەی شیرین كە ڕێژەی بەرزی فركتۆز لەخۆ دەگرن، جگە لە زیادبوونی كێشی لەش، هاندەرە بۆ زیادبوونی ئەگەری پەیدابوونی بەرگریی خانەكانی لەش دژ بە هۆرمۆنی ئینسولین و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، گرفتی هۆرمۆنی، كزكردنی فرمانە (مەعریفییەكانی) مێشك، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها زیادبوونی ڕێژەی چەوریی جگەر Fatty liver. ئەو جۆرانەی میوە كە ڕێژەیەكی بەرزی فركتۆز لەخۆدەگرن بریتین لە: ترێ، سێو، شووتی، مۆز، گێلاس، مانگۆ، هەرمێ، كاڵەك، مۆز، ئاڤۆكادۆ، ئەناناس، پرتەقال، لەگەڵ لالەنگی.

Top