پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
مسعود بارزانی
1ی ئەیلوولی 2023ی زایینی

Top