بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو لە لاس ڤێگاس ڕوویدا

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو لە لاس ڤێگاس ڕوویدا

 

 

زیاتر لە چوار هەزار دانیشتووی ناوچەی لاس ڤێگاس بەهۆی بارانبارین کەلە ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد، بێ کارەبا بوون.

باران بارینی بەخوڕ لە شاری لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا بووە هۆی دروستبوونی لافاو.

بەهۆی ئەو باران بارینانەی کە لە ڕۆژی هەینی دەستی پێکردووە، زیاتر لە چوار هەزار دانیشتووی شاری لاس ڤێگاس بێ کارەبا بوون.

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا زیاتر لە 100 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە و 700 گەشتی ئاسمانی دواخران.

باس لەوە دەکرێت، کە ژمارەی پێوانەیی تێکڕای بارانبارینی مانگی ئەیلول بەراورد بە ١١ ساڵی ڕابردوودا لەم شارە بێوێنە بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top