پێشانگای IFA 2023 : Samsung SmartThings مرۆڤەکانبەو شتانە دەبەستێتەوە کە زۆر گرنگن

پێشانگای IFA 2023 : Samsung SmartThings مرۆڤەکانبەو شتانە دەبەستێتەوە کە زۆر گرنگن

کۆمپانیایسامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نوێترین داهێنانەکانی خۆی بۆ ماڵەپەیوەستەکان نمایشکرد لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا بۆ IFA 2023، کۆمپانیاکە تیشکی خستە سەر دیدگای خۆی بۆSmartThings کە بەکارهێنەران لە سەرانسەری ئەوروپادا ئەوبابەتانە لە پێشینەدا دابنێن کە گرنگە بۆیان- لە پاشەکەوتکردنیوزە، زیادکردنی ئاسایش و دەستڕاگەیشتن بە کەیفخۆشی زۆر بۆکاراترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان. سیستەمی SmartThings کەهەمیشە لە گەشەکردندایە ڕێگە بە 285 ملیۆن بەکارهێنەرەکەیدەدات کە ماڵەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانیان و کەسایەتیانبگونجێنن، بە شێوەیەکی نەرم چەندین ئامێر لە ڕێگەی یەک بەرنامەوەبەیەکەوە ببەستنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.

ئامادەبوونی سامسۆنگ لە IFA 2023 لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکەتوێژینەوە نوێیەکانی بەکاربەران هاوبەش دەکات، کە لەسەرانسەری ئەوروپا ئەنجامدراوە بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییەپەرەسەندووەکان لەبارەی تەکنەلۆژیای ناوماڵەوە.

بنیامین براون، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیایسامسۆنگ لە ئەوروپا ڕایگەیاند: "سامسۆنگ بەجۆش وخرۆشە بۆبەستنەوەی بەکارهێنەرانمانە بەو کەس و شوێن و کات بەسەربردنانەی کە زۆر گرنگن بۆیان". "ئێمە بەردەوام دەبین لەسودوەرگرتن لەو ئەگەرانەی کە نوێترین داهێنانەکانی تەکنەلۆژیاپێشکەشی دەکەن بۆ دڵنیابوون لە فراوانبوونی سیستەمیSmartThings بە شێوەیەک کە ڕێگە بە بەکارهێنەربدات زیاتر لەو پەیوەندیانە دروست بکەن کە گرنگن."

بەرزکردنەوەی ئەزموونی ناو ماڵەوە

بەرنامەی SmartThings ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە هەرشوێنێکەوە ماڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن، ئەمەش یارمەتیان دەدات چێژلە کات بەسەربردنێکی نەرم وەربگرن و هەروەها سەلامەتیانبپارێزێت. لە سەرانسەری ئەوروپا، ماڵەکانمان بەردەوامن لەگرنگتربوونی زیاتر وەک لە جاران چونکە ڕۆژانە چەندین ڕۆڵ دەگێڕن– لە ئۆفیسەکانەوە تا شوێنەکانی پشوودان و کات بەسەربردن. حەوت بەکارهێنەر لە هەر دە بەکارهێنەریک (71%) هاوڕان لەسەرئەوەی کە تەکنەلۆژیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیانهەیە، لەوانە چۆنیەتی پەیوەندیان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان،چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارەکانیان و چێژ وەرگرتن لە خولیاکانیان.

ئێستا ئەوانەی خولیای خواردنیان هەیە دەتوانن بە تەواوی خۆیانبە خۆشی چێشت لێنان و خواردنەوە ببەستنەوە لەگەڵSamsung Food، و بەرنامەی نوێی all-in-one بۆ گەڕانبەدوای ڕێچکە و پاشەکەوتکردن و هاوبەشکردن، پلاندانان بۆژەمەکان، چێشتلێنان و بازاڕکردنی لە بەقاڵ. لە کۆنگرەڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیەندرا، Samsung Food لە 104 وڵات و هەشت زمان بەردەستە، و زانیاری خۆراکی جیهانی دەخاتەبەردەستی بەکارهێنەران، بەمەش بەهێزیان دەکات بۆ بڕیاردانیلەسەر خۆراک و تەندروستی و ئەو چێشتانەی کە گونجاوە بۆیان. هەروەها پەیوەندی بە چێشتخانەی بەکارهێنەرانەوە دەکات،دەستبەجێ کات و پلەی گەرمی گونجاو دەنێرێت بۆ فڕنیسامسۆنگ کە گونجاوە. بە زیاتر لە 160 هەزار ڕێچکە، هەمیشەشتێکی نوێ دەبێت بۆ لێنان.

تا کۆتایی ساڵ بە بەکارهێنانی Food AI، Samsung Foodڕێچکەی کەسی پێشکەش دەکات کە ڕەنگدانەوەیپێداویستییەکانی خۆراکی بەکارهێنەرانن، وەک گۆڕینی ڕێچکەکانبۆ وەشانی ڤیگن تەنها بە چەند کرتەیەک. لە پێشکەوتنێکیزیاتردا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت،پەیوەندی بە سامسۆنگەوە دەکات بۆ ئەوەی پلانی ژەمەخۆراکییە تایبەتەکان بگونجێنرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئارەزووەکان و پێداویستییەکانی خۆراکدا بگونجێت، هەروەها پشتگیریبەکارهێنەران بکات لە گەیشتن بە ئامانجە تەندروستییەکانیان. لەساڵی 2024 بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Vision AI، Samsung Food ئەو وێنانەی ژەمەکان کە گیراوە بەکاردەهێنێتبۆ پشکنینی زانیارییە خۆراکیەکان و ناسینەوەی پێکهاتەکان و پێشنیارکردنی باشترین ڕێچکەکان بۆ بەکارهێنانیان.

وەک بوونی سامسۆنگ وەک براندی ژمارە یەک لە تەلەفزیۆن بۆماوەی 17 ساڵ لەسەریەک , سامسۆنگ پابەندبوونێکی بێڕکابەری هەیە بۆ کەیفخۆشی. هێڵی شاشەی ناوازەی خۆی تەواوتر کردووە بە ڕاگەیاندنی Neo QLED 8K and 4K Q80Cقەبارە98 ئینچ و پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواویشاشەکانی Micro LED بهێنێتە ناو ئەوروپا، بۆ پێشکەشکردنیکۆنتراستی باوەڕپێنەکراو و وردەکارییەکان کە بینەران لە ناوەندیکردارەکەدا دادەنێت جا یاریکردن بێت یان سەیرکردنی فیلم.

بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی 100 ساڵەی دیزنی، سامسۆنگخستنەبازاڕی چاپی The Frame – Disney100 ی ڕاگەیاند. بەتایبەتمەندی ڕوکاری تایبەت لە کانزای زیوینی پلاتینیۆمی مۆریدیزنی 100 و کۆنتڕۆڵێکی ناوازەی میکی ماوسی دیزنی. لەگەڵ 100 پارچەی هونەری ئەفسانەیی لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵتدیزنی، ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی پیکسار، Marvel ،Lucasfilm و ناشناڵ جیۆگرافیک، هەروەها وێنەی کلاسیکی میکی،مینی، وودی، سەندرێلا و چەندانی دیکەی لەگەڵدایە. هەروەهابەکارهێنەران دەتوانن وێنەی خێزانەکانیان پیشان بدەن بۆژینگەیەکی ئەفسوناوی ماڵەوە.

هەروەها لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیەندرا کە خستنەبازاڕیجیهانی The Freestyle 2nd Gen. ئەم پەخشکەرە گشتگیر و پۆرتەبڵە ئەزموونێکی شاشەی گەورە دەدات لە هەر شوێنێکبەکارهێنەر هەڵیبژێرێت - تەنانەت لەسەر سەقفیش. تایبەتمەندیSmart Edge Blending ئەزموونی شاشەی دیمەن و پۆرترێتپێشکەش دەکات، واتە دەتوانرێت دوو پەخشکەریFreestyle 2nd Gen یەکبخریت بۆ ئەوەی ئەزموونی بینینی پانۆرامای 160” وستوونی 120” پیشکەش بکات. لەمەش زیاتر، بە دەستگەیشتنێکیتەواو بە Samsung Gaming Hub، بەکارهێنەرانیFreestyle 2nd Gen دەتوانن چێژ لە گەورەترین یارییەکانوەربگرن لە هاوبەشەکانی سامسۆنگ بۆ پەخش.

بە هاوبەشی لەگەڵ ئێکس بۆکس و Bethesda Softworks،ئێستا ئەمە ستارفیڵد دەگرێتەوە، کە یارییە سەرسوڕهێنەری نەوەی داهاتووە و ڕۆڵگێڕانە و لەنێو ئەستێرەکاندا. دەتوانرێت لەڕێگەی Samsung Gaming Hub یاری پێبکرێت لەگەڵئەندامێتی Xbox Game Pass Ultimate، بەبێ پێویستی بەکۆنسۆڵ.


گرتنەبەری هەنگاوی بچووک بۆ هەسارەکەمان


سامسۆنگ پابەندە بە پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانکە یارمەتی خەڵک دەدەن پارە پاشەکەوت بکەن و هەنگاو بنێنبەرەو هەسارەیەکی باشتر. ئەم بابەتانە لە کارنامەیبەکارهێنەرانیشدا پێگەیان هەیە، زیاتر لە سێ چارەک (77%) دەڵێن بەدوای بەرهەمە تەکنەلۆژییەکاندا دەگەڕێن کە وزەپاشەکەوت دەکەن - نەک تەنها بۆ پاشەکەوتکردنی پارە، بەڵکو بۆسوودی ژینگەش. هەروەها دوو لەسەر سێ (67%) بە گرنگ دەزاننکە ئامێری داهاتوویان بتوانێت پەیوەندی بە بەرنامەیەکەوە بکات کە ڕێگەیان پێدەدات چاودێری بکەن و بەکارهێنانی وزەیان کەمبکەنەوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە سەرانسەری ئەوروپا، 72%یئەوانەی پرسیاریان لێکراوە نیگەرانن لە تێچووی بەڕێوەبردنیئامێرەکان لە ماڵەکانیاندا. بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەیئەمە، SmartThings Energy دەتوانێت یارمەتی بەکارهێنەرانبدات بۆ باشترکردنی وزەی بەکارهێنراو لە سەرانسەریئامێرەکانیاندا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانیان بگونجێت و بەکارهێنانی کەمتر. بۆ نموونە دۆخی AI Energy لەSmartThings Energy ڕێگەت پێدەدات چاودێری بکەیت و بەکارهێنانی وزەی ئامێری جل شۆردنەکەت تا 70% کەم بکەیتەوەبە بەکارهێنانی Ecobubble بۆ شۆردن بە ئاوی فێنک لەبریگەرم.

هەروەها سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی پاراستنیزەریاکان ئۆشن وایز و کۆمپانیای پاتاگۆنیای دروستکردنیجلوبەرگ کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی پاشماوەیووردە ڕیشاڵ. فلتەری Less Microfiber™ فلتەرێکی دەرەکییەلە جلشۆردا کە تا 98%ی دەردانی ووردەپلاستیک لە خولەکانیجلشۆرەوە کەمدەکاتەوە. و لە میانەی IFA، چارلی کۆکس،بەڕێوەبەری چارەسەری ووردەپلاستیک لە ئۆشن وایز ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ سامسۆنگ و پاتاگۆنیا، ئۆشن وایزشانازی دەکات کە ڕێگەیەکی بۆ پیشەسازی نیشانداوە بۆ ئەوەیڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕێگریکردن لە دەردانی ووردە ڕیشاڵەکان بۆناو زەریا. لە ڕێگەی داهێنانەکانی وەک فلتەریLess Microfiber™ ، دەتوانین تاکەکان بەهێز بکەین بۆکەمکردنەوەی ووردە ڕیشاڵەکانیان لە ماڵەوە. چارەسەرێکی سادە و ڕۆژانەیە کە زەریاکانمان سوپاسی ئێمە دەکەن ”

تەکنەلۆژیاکانی گەرمکردنەوە وەکو پەمپی گەرمی نوێنەرایەتیبازاڕێکی خێرا گەشەسەندوو دەکەن و سامسۆنگ لە پێشەنگی ئەمگەشەکردنەدایە. گەرماو پەمپە داهێنەرەکانی سەرچاوە هەوازیرەکەکانی لە ساڵی 2022ەوە گەشەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوەبینیوە لە 97% لە فرۆشتندا. ئەمانە لەگەڵ تانکی ئاوی گەرمیناوخۆیی یان لەگەڵ ClimateHub ی سامسۆنگ کاردەکەن، بۆئەوەی ماڵەکەت بە درێژایی ساڵ ئاسوودە بێت، هەر کەشوهەوایەکبێت. هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە سیستەمی SmartThingsەوەبکەن، تا بتوانن چاودێری بەکارهێنانی وزەیان بکرێت و بەپێیژینگەی دڵخوازی بەکارهێنەر بگونجێت. نوێترین زیادکردن بۆکۆمەڵەی گەرمی پەمپە مۆنۆبلۆکەکانی پلەی گەرمی بەرز، EHS Mono R290، لە مانگی ئەیلولدا دەخرێتە بازاڕەوە.

گەشتەکەی سامسۆنگ بەردەوام لە پەرەسەندندایە چونکە ئامانجیدیزاینکردنی تەکنەلۆژیایە کە یارمەتی خەڵک بدات زۆرترین سوود لەڕۆژەکەیان وەربگرن لە هەمان کاتدا هەنگاوی بچووک دەنێین بۆکەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکانمان. مۆبایلەکانی گالاکسیZ Flip5 و Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Tab S9 جۆرەها مادەیبەکارهاتووی تێدایە، لەوانە ئەلەمنیۆم و شووشە و پلاستیکیبەکارهاتوو کە سەرچاوەیان لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراویدەریاوە و بەرمیلی ئاو و شووشەی PET وەرگرتووە. تەنانەتزنجیرەی گالاکسی Watch6 پلاستیکەکانی بەکارهاتوو لەخۆدەگرێت. هەموو ئەم داهێنانانەی گالاکسی لە پاکەتەکەیدادەبینرێت کە بە بەکارهێنانی مادەی کاغەزی بەکارهاتوودروستکراون .

پاراستنی ماڵەکەت بە پارێزراوی

سامسۆنگ لەو دڵنیاییە تێدەگات کە تەکنەلۆژیای زیرەک دەتوانێتلە سەرانسەری نەوەکاندا بیدات. ئاسایش بابەتێکی سەرهەڵداوبوو لەو لێکۆڵینەوەیانەی کە ئەنجامدرابوون. وەک چاودێریکردنیماڵەکەیان لەکاتێکدا لەوێ نین (54%)، هەستکردن بە سەلامەتیکاتێک بە تەنیا لە ماڵەوە بن (39%) و سەلامەتی خێزانەکەیانکاتێک لە دەرەوەی ماڵن (39%) وەک سوودە سەرەکییەکانیسەلامەتی تەکنەلۆژیای زیرەک سەیر دەکرێن.

سیستەمی SmartThings کۆمەڵێک هاوبەش لەخۆدەگرێت کەپابەندن بە یارمەتیدانی خەڵک بۆ ئەوەی ماڵەکانیان و کەسەنزیکەکانیان بە سەلامەتی بهێڵنەوە. ئێستا ئەمە Yale دەگرێتەوەکە براندێکی پێشەنگە لە بواری ئاسایشی ماڵەوە. قفڵی زیرەکیYale Linus® و Smart Opener نوێ بۆ دەروازە و گەراج ڕێگەدەدەن دەرگا و دەروازەکان لە دوورەوە لە ڕێگەی بەرنامەەکەوە قوفڵبکرێن بۆ دڵنیابوون لە ئارامی دەروونی بۆ هەموو ئەندامانیخێزانەکە.

کردنەوەی داهاتوو لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای زیرەکەوە

سامسۆنگ وەبەرهێنانی لە داهاتوویەکدا کردووە کە لە دەوری ئەوئەگەرانە بنیات نراوە کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت قفڵەکەی بکاتەوە. یەکێک لەو بوارانەی کە ئامانجیەتی جیاوازی دروست بکات ئەوەیەکە تەکنەلۆژیای ماڵە زیرەکەکان بە ئاسانی بەردەست بکات. توێژینەوەکە دەریدەخات چارەکێکی ئەوروپییەکان وەرگرتنیتەکنەلۆژیای زیرەک بە هۆکارێکی سەرەکی دەزانن بۆ خواستراویماڵەکەی داهاتوویان و زیاتر لە سێ لەسەر چواری بەشداربووانوتوویانە کە ماڵە زیرەکەکان تەواو سەرنجڕاکێشن (77%).

بە تێگەیشتن لەم شتە، سامسۆنگ کاردەکات بۆ ئەوەی ئەمئەگەرانە بکاتە ڕاستی و باوەڕی بە هێزی هاوبەشی هەیە کاتێکباس لە پێشخستنی ئەم دیدە دەکرێت. بە هاوبەشیکردن لەگەڵکۆمپانیای ABB Smart Buildings و SMA کە یەکێکە لەپێشەنگەکانی جیهان لە دابینکردنی تەکنەلۆژیایphotovoltaic و سیستەمی هەڵگرتن، هیوادارە خەڵک زیاتر بە ماڵەکانیانەوەببەستێتەوە بە چەسپاندنی ئەگەرەکانی تەکنەلۆژیای زیرەک لەخانووەکاندا پێش کڕینی. بە تێکەڵکردنی بەرهەمەکانی ABB وSMA لە SmartThings Energy، بەمەش ماڵەکان دەتواننسەلامەتتر و زیرەکتر و بەردەوامتر بن. بۆ نموونە توانایبەڕێوەبردنی ئامێرەکان لە کاتی گونجاودا، بەدواداچوون بۆبەکارهێنانی وزە بۆ ڕێکخستنی بەکاربردن بە پشتبەستن بەنرخی وزە و شێوازی بەکارهێنان، و باشکردنی بەکارهێنانی وزەلەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی وزەی خۆر.

Top