سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی بڵاو كردەوە.

سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی بڵاو كردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی توێژەر و ئەدیب و وەرگێڕی ناوداری کورد جەلال زەنگابادییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

Top