بەهای خۆراكیی گوێزی هیندی

بەهای خۆراكیی  گوێزی هیندی

گوێزی هیندی Coccnut یان بەشە سپییە سەرەكییەكەی كە وشك دەكرێتەوە و وەكو پاودەر ورد دەكرێت، جگە لە چێژ و بۆنە خۆشەكەی، بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە. گوێزی هیندی، ڕێژەیەكی بەرزی چەوری و ڕێژەیەكی كەمی كاربۆهیدراتی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، لەگەڵ كۆمەڵێك ڤیتامین و كانزا وەكو: كۆمەڵەی ڤیتامین B، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، كۆپەر، فۆسفۆر، سیلینیۆم، ئاسن، هەروەها چەندین ماددەی دژەئۆكسان. گوێزی هیندی ڕێژەیەكی بەرزی كۆلیستیڕۆڵی باش HDL لەخۆدەگرێت، كە سوودبەخشە بۆ تەندروستیی دڵ. سوودە تەندروستییەكانی گوێزی هیندی: كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و ددانەكان، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و هاندانی هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش و درێژكردنەوەی ماوەی هەستی تێربوون و ڕێگرتن لە زوو هەستكردن بە برسیبوون، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، هەروەها كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و كەمكردنەوە ڕێژەی چەوریی سك.

 

Top